له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دژه تێرۆر له توركیا بڕیار درا ئاماده‌كاریـیه‌كان بكرێت بۆ شـیانی هێرشـێـكی له‌شـكری له‌ودیو سـنووره‌كانی باكوری عێراقه‌وه بۆ لێدانی بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان توركیا، كه پارتیـیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه له توركیادا و ناویشی وا له لیسـته‌كانی ڕێـكخراوه تێرۆریسـته‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاشـدا.
ئه‌نكه‌ره ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سـیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش هه‌یه چونكه وه‌ك ده‌ڵێت نه‌یانتوانیوه بنكه‌كانی په‌كه‌كه وه‌ك ده‌ڵێت له باكوری عێراق له‌ناو بده‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی دژه تێرۆر له توركیا پـێویستی به په‌سه‌ندكردنه له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشـه‌ی توركیا كرا كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌توه‌یی چۆن ده‌بن؟
توركیا بۆخۆی ده‌ڵێت ئاماده‌یه بۆ له‌ئه‌سـتۆگرتنی هه‌موو ڕه‌خنه و ناڕه‌زایـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیاش ده‌ڵێت توركیا ئاماده‌یه هه‌موو باجێـكی ئه‌و هه‌نگاوه له‌شـكریـیه‌ی بدات.
توركیا وه‌ك زۆر له سه‌رچاوه‌كانی واشـنتۆن ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن هاوپه‌یمانێـكی سـتراتیژی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه و له هاوپه‌یمانێـتی ناتۆشـدا. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری عێراق له لایه‌ن واشـنتۆنه‌وه به په‌سه‌ند نازانرێت. كۆمیته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاش كۆمه‌ڵـكوژی ئه‌رمینیـیه‌كانی به جینۆسـاید ناساند كه له‌سه‌روبه‌ندی یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهاندا ئیمپـراتۆریـیه‌تی عوسمانلی ئه‌نجامی دا.
ئه‌نكه‌ره كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنووسه په‌سه‌ندكراوه‌ش هه‌بووه، وه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێسـتا باڵـیۆزه‌كه‌ی خۆی له واشـنتۆن كێشـاوه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌ڵێت بۆ ڕواێژكردن.
له عێراقی ئه‌مڕۆدا هه‌رێمی كوردسـتان ته‌نها ناوچه‌ی ئارامه كه تا ڕاده‌یه‌ك ئاسایش تیایدا پارێزراوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراقدا. زۆر له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مریكاش نایه‌وێت ئه‌و هه‌رێمه ئارامه‌ی عێراق له‌ده‌ست بدات.
كه‌واته لێره‌شه‌وه جێی خۆیه‌تی بـپـرسـین ئایا توركیا له‌سه‌ر كردنی ئه‌و هێرشه چه‌ندێ ڕشده؟ وه ئایاش ئه‌مریكا ئه‌و چرا سه‌وزه‌ی بۆ هه‌ڵده‌كات؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیارانه و پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
یوسف گۆران، نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه.
سه‌ردار عه‌بدوڵـڵا، ڕۆژنامه‌نووس.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.