پـیرۆزبایی خۆم ئاڕاسـته‌ی هه‌موو موسـڵمانه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
ئاینی گه‌ره‌ی ئیسلام كۆمه‌ڵـگای ئێمه‌ی به‌ره‌و پـێشـه‌وه بردووه و ئاسـووده‌یی و به‌هێزی به نه‌وه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان به‌خشـیوه. ئه‌م جه‌ژنه سێ ڕۆژیـیه‌ی ڕه‌مه‌زان مانه‌ی كۆتایی هاتنی ڕۆژووگرتنی یه‌ك مانگه‌ی ئه‌م مانگه پـیرۆزه‌یه، كاتێـكیشـه بۆ تێڕوانین به‌ره‌و پـێشـه‌وه به هیوایه‌كی نوێـوه، هه‌روه‌ها كاتی ئاهه‌نگـگێڕانه به داب و نه‌ریتی پـڕ ده‌وڵه‌مه‌ندی ئیسلام وه‌ك خێركردن و یارمه‌تیدان. له‌میانه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌دا موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ دۆست و خێزانه‌كانیاندا كۆدبنه‌وه و پـێـكه‌وه نانی جه‌ژن ده‌خۆن و سوپاسـكوزاری خۆیان ئاڕاسـته‌ی خودا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و به‌خشـندانه‌ی پـێی داون و یارمه‌تی كه‌سـانی كه‌م به‌خته‌وه‌ر ده‌ده‌ن.
وڵاتی ئێمه شـانازی ده‌كات به‌وه‌ی كه خاكی ژماره‌یه‌ك بیروباوه‌ڕی زۆره، وڵاتیـیه موسڵمانه‌كانیش كۆمه‌ڵـگای ئێمه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌والدا كه یه‌كه‌م مانگی ڕۆژمێری ئیسلامیـیه داوای پـێـكه‌وه ژیانی خه‌ڵـكانی سه‌ر به هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌كه‌م. هیوام وایه نرخ و به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان كاردانه‌وه‌ی كاره‌كانمانبێت، وه‌ك خۆشه‌ویستی خێزان و گرنگی كۆمه‌ڵـگا و سوپاسگوزاری بۆ خودا.
لۆرا و منیش گه‌رمترین پـیرۆزبایی‌تان لێ ده‌كه‌ین و هیوای جه‌ژنێـكی خۆشـتان بۆ ده‌خوازین. جه‌ژنتان پـیرۆزبێت.
جۆرج ده‌بلیو بوش