Accessibility links

دكتۆر جه‌بار قادر سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری كۆمیته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌مه‌ڕ جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌دوێت


ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ 27 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ 21 ده‌نگ په‌سـه‌ندیان كرد كه‌وا ئه‌و كوشـتاركاریـیه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستدا و له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسـمانیدا ده‌رحه‌قی ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌نجامدرابوو، جینۆسـاد بووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی توركیاش ئه‌م هه‌نگاوه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد و به‌ بێ به‌ها و زیانبه‌خش به‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان توركیا ئه‌مریكایان ناوزه‌ند كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای كاروباری توركیا، سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG