ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕۆمانووسی ناوداری كورد محه‌مه‌د ئوزون له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی
شـاری دیاربه‌كر له ته‌مه‌نی 54 سـاڵیدا كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌د ئوزون له سـاڵی 1977 دا به تاوانی جوداخوازی زیندانی كرا. پاشـان به‌ره‌و وڵاتی سوید كۆچی كرد و له‌وێ هه‌تا سـاڵی 2005 مایه‌وه و پاشـان گه‌ڕایه‌وه توركیا.
نووسه‌ری كۆچكردوو چه‌ندین ڕۆمانی به زمانی كوردی و توركی نووسیوه، له‌وانه "Sîya Evînê" واته سـێبه‌ری خۆشه‌ویستی.
بۆ زیاتر ناسینی ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه‌ی كورد هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان موحسن قزلكایه كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.