سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا ڤلادیمێر پـوتن ده‌ڵێت مۆسكۆ هیچ به‌ڵـگه‌یه‌كی به‌رجه‌سـته‌ی تا ئێسـتا نه‌بینیوه كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
پـوتن ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش قسه‌كردنی له مۆسـكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسـا سـاركۆزی دوواوه، پـوتن وتی ئه‌و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ خواستی فه‌ره‌نسـا و وڵاتانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئێران چالاكیـیه‌كانی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ڕوون نمابێت.
سـاركۆزی وتی پاش كۆبوونه‌وه‌ی له ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ پـوتن بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئێران نزیـكتر بووه‌ته‌وه. سـاركۆزی پـێش كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێـكدا بۆ خوێندكاران له دانیشـگای مۆسـكۆ له ڕوسـیا داوایكردووه كۆمه‌ڵـگایه‌كی زۆرتری دیموكراتی سـازبدات. هه‌روه‌ها داوای هاوكاریـیه‌كی ئابوری زۆرتری كردووه له نێوان فه‌ره‌نسـا و ڕوسـیا له كارخانه‌سـازی وزه‌ی ناوه‌كی واڵایی.
ڕێبه‌ری فه‌ره‌نسی هه‌روه‌ها گوشـاری خسـتۆته سه‌ر گرنگی هاوكاری ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر هه‌روه‌ها باسی چه‌ندین كێشه‌ی تر كردوون، له نێوانیان كۆسۆڤۆ، سوریا، بازرگانی، هاوكاری ئابوری و هه‌روه‌ها پـلانی ڕوسـیا له ده‌ستپـێـكردن به دروسـتكردنی فڕۆكه‌یه‌كی واڵایی سۆیوز له ناوه‌ندی واڵایی فه‌ره‌نسـا له فره‌نج گه‌یانا له ئه‌مریكای باشور.