ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێرانی، IRNA ، ده‌ڵێت حكومه‌ت بۆ دووهه‌م ڕۆژ خه‌ریكی دانوسـتاندنه له‌گه‌ڵ شـاره‌زایانی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئێرانێ به ئامانجی
چاره‌سه‌ری نیگه‌رانیـیه‌كان سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئه‌م وڵاته.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن وتووێـژه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتپـێـكرانه‌وه و سه‌رنجیان داوه‌ته سه‌ر به‌رنامه‌ی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌زگای سه‌نته‌رفیوج له ئاستی پـێشـكه‌وتوو كه یۆرانیۆم كاریگه‌رانه‌تر له ته‌كنه‌لۆژی ئێسـتای تاران به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێرانی IRNA ده‌شڵێت تاران به نووسین وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به سه‌نته‌رفیوجان ده‌داته‌وه.
ئێران و IAEA له مانگی 8 له‌سه‌ر مۆڵه‌تێـكی دیاركراو ڕێـكـكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی تاران وه‌ڵامی ته‌واوی پـرسـیاره‌كان سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی تا مانگی 12 بداته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه داوای له ئێران نه‌كردبوو كاری په‌ره‌گرتووی ئێسـتای سـازگه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم كه ئێسـتا ده‌یانكات ڕابگرێت.