سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌م گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویست بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیای په‌سه‌ندكردووه، ئه‌و چه‌كداره
كوردانه‌ی له باكوری عێراق چالاكی ده‌كه‌ن، له نێو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب په‌سه‌ندی كردوون ئه‌گه‌ری كرده‌ی له‌شـكریـیه، واته هاتنه ناو خاكی باكوری عێراق.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له لایه‌ن ئۆفیسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغانه‌وه بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیری توركیا فه‌رمانی قانونی و ئابوری و سـیاسی و هه‌روه‌ها شـیانی هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری له دژی وه‌ك حكومه‌تی توركیا ناوزه‌ندی ده‌كات ڕێـكخراوی تێرۆریسـتان له باكوری عێراقی داوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیر دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی توركیا ئه‌نجامی دا بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی توندوتیژ له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا له نێو خاكی عێراقدا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له هێرشه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی چه‌كدارانی كوردی توركیا 15 سه‌ربازی توركی كوژران.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران له توركیا ده‌ڵـێن هێرشه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیای ناسراو به په‌كه‌كه ئه‌وانه‌ی له باكوری عێراقدا بنكه‌یان هه‌یه ئه‌نجام درابوو.