سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ده‌ڵێت به‌ریتانیا تا سه‌ره‌تای سـاڵی ئاینده نیوه‌ی هێزه‌كانی له عێراق ده‌كێشـێته‌وه.
ئه‌و وتی به‌رپـرسـیارێتی بۆ ئاسایش له باشوری عێراق له ماوه‌ی دوو مانگی ئاینده‌دا له هێزه‌كانی به‌ریتانیاوه بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌گوازرێنه‌وه. ژماره‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له وڵاته‌كه‌دا به نیوه كه‌م ده‌كرێنه‌وه، له 5000 بۆ 2500 .
سه‌رۆك وه‌زیر وتی هێزی بچووكتری به‌ریتانی له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ ڕاهێنان و ڕۆڵی پـشـتیوانیكه‌ر بۆ هێزه‌كانی عێراقی و پـۆلیس ده‌گوازرێنه‌وه.
بڕاون هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه به په‌رله‌مانی به‌ریتانیای گوتووه كرێـكار و وه‌رگێڕه عێراقیـیه‌كان كه بۆ ماوه‌ی سـاڵـێـك و یاخود زۆرتر یارمه‌تی هێزه‌كانی به‌ریتانیایان له عێراقدا داوه، یارمه‌تی دارایی وه‌رده‌گرن بۆ نیشته‌جێـكردنیان له شوێنه‌كانی تری ناوچه‌كه‌دا و یاخود له به‌ریتانیا.