ئێران ده‌ڵێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌ڕێـكی تری وتووێـژ ده‌سـتپـێـده‌كات له‌گه‌ڵ پـسـپۆڕانی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌كانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌كه‌ی تاران.
موحه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتویه‌تی ئه‌و وتووێـژانه له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌بێت له تاران، وه ده‌شـڵێت هه‌ردوولا تاوتوێی پلانه‌كانی تاران ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی سه‌نته‌رفیوجی پـێشـكه‌وتوو كه یۆرانیۆم ده‌بیتێنێت به شـێوه‌یه‌كی به تواناتر وه‌ك له‌وه‌ی ئێسـتا ئێران ده‌یكات.
له مانگی هه‌شـتدا ئێران گه‌یشـته ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگا چاودێریـیه ناوه‌كیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی 12 ئێران وه‌ڵامی ئه‌و پـرسـیارانه بداته‌وه كه سه‌باره‌ت به جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كانی پـێشـتری هه‌ن. له‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌دا داوا له ئێران نه‌كراوه فراوانكردنی دامه‌زراوه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه زلهێزه سه‌ره‌كیـیه‌كانی جیهان بڕیاریان دا سزای زیاتر نه‌سه‌پـێنـنه سه‌ر ئێران هه‌ر هیچ نه‌بێت تا مانگی 11 تا بزانن ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا به‌ر ئه‌نجامی ده‌بێت یان نا.