حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت نیازی هه‌یه سه‌رله‌نوێ سـنووره‌كانی له‌گه‌ڵ باكوری عێراقدا وازبكاته‌وه، پاش دوو هه‌فته له داخسـتن بۆ بێزاری ده‌ربڕین دژ به ده‌ستگیركردنی ئێرانیـیه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
میدیاكانی ئێرانی له زاری محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری كه كاربه‌ده‌ستێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی باڵای ئێرانه، كه ده‌ڵێت سـنوور له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رله‌نوێ ده‌كرێته‌وه پاش وتووێـژكردن له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به ئاسایشی سـنوور.
تاران سـنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا له كۆتایی مانگی نۆ داخسـتبوو، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئاغای مه‌حمودی فه‌رهادیـیان به گومانی به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی قودسی سه‌ر به پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی ده‌سـتگیركردبوون.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ئێرانی وتوویانه فه‌رهادی وه‌كو به‌شـێـك له شـاندێـكی بازرگانی بانگهێشـتی كوردسـتانی عێراق كرابوو.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شـیان وتووه داخسـتنی سـنوور هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وروه بووه بۆ ئابوری ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه پـشتی به ئێران به‌ستووه بۆ هێنانی خواردن و شتومه‌كی تر.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵات بڕیار وایه له 18 ی مانگی ده به‌رده‌وامبن له وتووێـژكردن له‌سه‌ر ناوچه‌ی سـنوور.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له خاڵی سـنووری باشـماخه‌وه په‌یوه‌ندی پـێوه كردووین و هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سـازكردووه. هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.