كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 3 بۆمب له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، وه به‌هۆیانه‌وه 9 كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سێـكی دیكه‌ش برینداربوون.
له یه‌كێـك له هێرشـه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌غدا، 3 كه‌س كوژراون له‌و ده‌مه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ به كاروانێـكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بۆمبێـكی لاڕێ دیكه‌ش له نزیـك كاروانێـكی هێزه‌كانی پـۆلیسی عێراق له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 كه‌سیش له‌وێ كوژراون.
ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراویش له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نێـكی خۆجێی له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 كه‌سیش له‌و ڕووداوه‌دا كوژراون.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شـاری موسڵی باكوری عێراق گومانبارێـكی تێرۆریسـتیان كوشـتووه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عراق خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕێـكـكه‌وتنه ده‌ربڕی كه له نێوان دوو ڕێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق مۆركرا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی چه‌ند مانگه‌ی نێوان لایه‌نگرانیان. به‌ڕێز مالیكی، كه ئه‌ویش شیعه، ده‌ڵێت ڕێـكـكه‌وتنه‌كه ئاسووده‌یی‌یه‌كی مه‌زنی ده‌داتێ.
شـایانی باسه ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له نێوان مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در و عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی شیعه‌كانی عێراق (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق) مۆركرا.