دكتۆر موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراق له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سـتراتیژی و نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه له واشـنتۆن گوتی
له ناو حكومه‌تی عێراقدا بڕوامان وایه كه به‌رده‌وامی پـشـتیوانی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق زۆر گرنگه و گرنگیشه بۆ پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌كه و بۆ دیموكراسی و هه‌روه‌هاش بۆ باری ئاسایشی عێراقیش ئه‌و پـشتیوانیـیه به‌رده‌وامه‌ی ئه‌مریكا گرنگی خۆی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌لڕوبێعی له به‌شـێـكه‌ی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی عێراق شوێنێـكی سه‌خته و كێشـه‌كانیشی سه‌ختن، ئه‌مانه كێشه‌ی ئه‌م سێ چوار سـاڵه‌ی ڕابردوو نین، هه‌ندێ له كێشـه‌كانیشی ته‌مه‌نیان چه‌ندان سه‌ده‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پـێویسته تێـگه‌یشـتنی باشـتر هه‌بێت بۆ ئه‌م كێشـانه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌شـداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا كردووه و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.