ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له ڕاگه‌یاندنێـكدا داوای له ته‌واوی پارت و لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی عێراق كردووه كه‌وا به‌شـداری له كۆنگره‌یه‌كدا بكه‌ن له
هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر فیدراڵزم و مه‌سه‌له‌ی سیسـتمی فیدراڵی له عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م ڕاگه‌یاندنه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سـازكردووه.
دكتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت به بۆچوونی من هیچ چاره‌سه‌رێـك بۆ كێشـه‌كانی ناو عێراق نیـیه، ته‌نها سیسـتمی فیدراڵی نه‌بێت كه له هه‌موو شوێنه‌كانی عێراقدا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا عێراق به‌ره‌و كاره‌سات ده‌ڕوات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.