به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شـاندێـكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان گه‌یشـتـۆته تاران به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـك بۆ كێشه‌ی داخسـتنی خاڵه
سـنووریـیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نازم عومه‌ر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردســتان له تاران سـازكردووه.
نازم عومه‌ر ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان شـاندێـكی پایه به‌رزی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م كێشـانه‌ی كه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هاته كایه له ئه‌نجامی گرتنی ئاغای فه‌رهادی له پارێزگای سلێمانی، بۆیه هاتوون كه له نزیكه‌وه به گیانی پـڕ له مه‌سـئولیـیه‌ته‌وه باس له‌و گرفتانه بكه‌ن و ڕێـگا چاره‌سه‌رێـكی بۆ بدۆزنه‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردسـتان و مه‌رزه‌كان له‌وه زیاتر دووچاری گرفتاری و باری خراپی ئابوری و گوزه‌رانی نه‌یه‌ن، چونكه زۆربه‌ی پـێـداویسـتیـیه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردسـتان له ڕێـگای ئێرانه‌وه دابینده‌كرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا شـانده‌كه به‌رنامه‌ی كاری خۆیان ده‌سـتپـێـبكه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.