سه‌رۆكی كۆریای باشور ڕۆ موو هیون و ڕێبه‌ری كۆریای باكور كیم جۆنگ ئێڵ كۆتایـیان به به كۆبوونه‌وه لوتـكه‌یی‌یه‌كه‌ی خۆیان له پـیۆنگ‌یانگ هێنا، به مۆركردنی
ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ به‌روپـێشـبردنی ئاشتی و خۆشـگوزه‌رانی له نیمچه دورگه‌ی كوریا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو به‌ڕێزان كیم و ڕۆ ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی ئاشتی تا شوێنی ئه‌و بڕیاری ئاگر به‌سته بگرێته‌وه كه كۆتایی به شـه‌ڕی سـاڵانی 1950 بۆ 1953 نێوانیانی هێنا. هه‌ردووكیشـیان ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن تا كۆتایی به شه‌ڕوشۆڕی له‌شـكری نێوانیان بهێنن و گرژیـیه‌كانیش كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولایان قایل بوون به‌وه‌ی بانگهێشـتی چین و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وتووێـژه‌كانی نێوانیان بكه‌ن تا به‌و ئامانجانه بگه‌ن.
هه‌ردووكیشـیان گوتیان بڕیاریان داوه له ئاینده‌ش به‌رده‌وامبن له وتووێـژه‌كانیاندا، وه به‌ڵێنیان دا ده‌ست بكه‌نه‌وه به گواسـتنه‌وه‌ی باری كه‌شتی، وه ناوچه‌یه‌كی ڕاوه ماسی هاوبه‌ش پـێـكبهێنن له‌و ناوچه ده‌ریایی‌یانه‌ی كه له‌سه‌ری ناكۆكن.
هه‌روه‌هاش ڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هاوبه‌ش بده‌ن تا دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌ی كه شه‌ش وڵاته‌كه پـێی گه‌یشتن بۆ داخسـتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی پـێونگیانگ له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.