له به‌یرووت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانیدا كه داوای هه‌ڵـبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆمارێـكی نوێ بۆ لوبنان كردووه، دواخرا و به‌بێ ده‌نگدان كۆتایی هات. كۆبوونه‌یه‌كی تر بۆ بیسـت و سێی مانگی ده دانراوه. ترم و یاخود گه‌ڕی سه‌ركۆماری ئێسـتا، ئه‌میل له‌حود، له بیست و چواری مانگی یازده كۆتایی پـێدێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، یاسادانه‌ری كرسـتـیان ئه‌نتوان غانم له ڕێـگای ماشـێـنێـكی بۆمبكراوه‌وه كوژرا. غانم هه‌شـته‌مین كه‌سایه‌تی ناوداری دژ به سوریا بووه كه له‌ماوه‌ی دوو سـاڵ و نیوی ڕابردوودا له لوبنان بكوژرێت، وه شه‌شهه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانیشه. كوشـتنه‌كان به كوژرانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشین ڕه‌فیق حه‌ریری له مانگی دووی سـاڵی 2005 ده‌ستیپـێـكرد. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی كردبوو بۆ دادگایـیكردنی ئه‌و كه‌سـانه‌ی له مردنی حه‌ریریدا به‌رپـرسـیارن.
نائیله معه‌وه‌ض وه‌زیری كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌كانه له حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر فوئاد سه‌نیوره. خانم معه‌وه‌ض سه‌رزه‌نشتی سوریا و ئێرانی كرد له كوژرانه‌كه‌ی ئه‌نتوان غانم، وه له هاوپه‌یڤینێـكی ته‌له‌فۆنیدا وتی" ئه‌وه پـرۆژه‌ی ئه‌وانه بۆ تۆقاندن و ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی لوبنان."
وته‌بێـژی كۆشـكی سـپـی دانا پـێرینۆ تاوانباری كوشتنی غانمی كردووه.
" جۆره شـیرازه‌یه‌ك هه‌بووه له تێرۆركردنه‌كانی ڕامیاری و هه‌وڵـدانی تێرۆركردنه‌كان به مه‌به‌ستی ترسـاندنی ئه‌و كه‌سـانه‌ی ئازایانه بۆ لوبنانێـكی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراتیـك كارده‌كه‌ن. كوژراوه‌كانی ئه‌م هێرشه ترسـناكانه به به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌سـانه‌دا بوونه كه به ئاشـكرا ویسـتوویانه ده‌سـتـتێوه‌ردانه‌كانی سوریا له ناو كاروباری ناوخۆی لوبناندا كۆتایی پـێبهێنن. ئینجا به ڕێـكـكه‌وت نیـیه ئه‌م هێرشه له كاتێـكدا دێت لوبنان خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێـكی نوێ."
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له ڕاگه‌یاندنێـكی نووسـراودا وتی" وڵاته یه‌كگرتووه‌كان دژ به هه‌ر هه‌وڵـدانێـكه بۆ ترسـاندنی مه‌ردومی لوبنان له كاتێـكدا تێـده‌كۆشـن بۆ به‌كارهێنانی مافی دیموكراتیـیان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك كۆمارێـكی نوێ به‌بێ ده‌سـتخسـتنه ناو كاروباره‌كانیان." سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" وڵاته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له پـشـتیوانیـكردنی گه‌لی لوبنان له كاتێـكدا دژ به ڕژێمه‌كانی سوریا و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیان ڕاده‌وه‌سـتن كه بۆ نا ئارامكردن و بنكۆڵـكردنی سه‌روه‌ری لوبنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن."