سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌ر له‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بتوانێت ئاسایشی خۆی بـپارێزێت ئێران هان ده‌دات ده‌ست له كاروباری وڵاته‌كه وه‌ربدات. هاوكاتیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌شـداری هێزه‌كانی هه‌رێمی ده‌كات له دابینكردنی ئارامی، كاتێـك كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كشـێنه‌وه
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكۆت ستێرنز ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش له هه‌وڵـدانی بۆ بنیادنانه‌وه‌ی پـشـتیوانی گشتی بۆ شه‌ڕێـكی نا په‌سه‌ند هۆشـداری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌ڵێت بۆی هه‌یه ئاژاوه و بێ سه‌روبه‌ری هه‌رێمی ڕووبدات ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان عێراق به‌جێبهێڵـێت به‌ر له‌وه‌ی
حكومه‌ته‌كه‌ی له‌وێ بتوانێت ئاسایشی خۆی بـپارێزێت.
نیگه‌رانی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌و ئێرانی دراوسێی عێراقه كه‌وا سه‌رۆك بوش له‌و باوه‌ڕه‌دایه به نهێنی خه‌ریكی سـازكردنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كیـیه كه ئێران حاشای لێده‌كات.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" هیچ له‌وه خراپتر نابێت بۆ ئاشـتی جیهان ئه‌گه‌ر ئێرانیـیه‌كان وا باوه‌ڕ بكه‌ن كه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی و عه‌هد و به‌ڵێنی نیـیه بۆ یارمه‌تیدانی مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی دیموكراسـیـیه سـاواكان، هه‌روه‌ها وا باوه‌ڕ بكه‌ن كه‌وا ئێمه به‌ر له‌وه‌ی كاره‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ین عێراق جێـده‌هـێڵین. هه‌ڵبه‌ته ئاژاوه و بێ سه‌روبه‌ری ڕووده‌دات، بێ سه‌روبه‌ری ده‌بێته مایه‌ی نه‌ك ته‌نیا هاندانی توندڕه‌وه‌كان و ڕادیكاڵـه‌كانی كه‌وا ده‌یانه‌وێت زیانمان لێ بده‌ن به‌ڵـكو ده‌بێته هاندانی ئێرانیش. ئه‌وه‌ی كه نامانه‌وێت ئه‌وه‌یه پـێشه بڕكێـیه‌كی چه‌كی ناوه‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپـێـبكات."
سه‌رۆك بوش له ویلایه‌تی پـنسلڤانیا به لایه‌نگرانی سـیاسی گوت، ئێران نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هه‌ڕه‌شه له دراوسـێـكانی ده‌كات به‌ڵـكو له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كات.
ئێران ده‌ڵێت مه‌به‌ستی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیكتریكه. ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌كی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌كه‌ی به‌شـداری هێزه‌كانی هه‌رێمی ده‌كات له دابینكردنی ئارامی كاتێـك كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كشـێنه‌وه.
موته‌كی ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هێزه بیـانیـیه‌كان عێراق جێـبهێـڵن- كه‌وا ئێمه وا باوه‌ڕ ده‌كه‌ین ده‌بێت جێـی بهێـڵن- ئه‌وسـا وڵاتانی هه‌رێمه‌كه بێ گومان به ئێرانیشه‌وه ئاماده‌ن سه‌قامگیری له هه‌رێمه‌كه بـپارێزن، ئه‌مه سـیاسه‌تی مه‌زنی ئێمه‌یه."
سه‌رۆك بوش تا ئێسـتا گوێی نه‌داوه‌ته داواكانی قانون‌دانه‌ران بۆ دانانی كاتێـكی دیاریكراو بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق. دیموكراته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن كه‌وا زۆرینه‌یه‌كی ئاسـته‌میان له كۆنگرێسدا هه‌یه نه‌یانتوانیوه ده‌نگی پـێویست وه‌ده‌ست بهێنن بۆ ناچاركردنی سه‌رۆك بوش كه ئه‌و كاره بكات.
به‌ڵام سه‌رۆك بوش به‌رده‌وام به‌ره‌و ڕووی ناڕه‌زایی گشتی له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه ده‌بێته‌وه. لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ABC News و ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست له‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن له سه‌دا 68 ی ئه‌مریكایی‌یه‌كان سـیاسه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕه‌كه ناپه‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌وه تێده‌گات كه خه‌ڵـك چۆن هه‌ست ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " خه‌ڵـك غه‌مناك و نیگه‌رانن كاتێـك كه مردن له‌سه‌ر ڕووی ته‌له‌فیزیۆنه‌كان ده‌بینن ده‌شڵێت من له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كه‌وا دوژمن له‌وه ده‌گات، ئینجا په‌لاماره بۆمبیـیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ سه‌ر خه‌ڵـكی بێ گوناهـ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی یه‌ك دوو ئامانجه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و ئامانجانه ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه سـستكردنی پابه‌ندی خه‌ڵـك سڤیلی عێراق و ئه‌مریكا.