سه‌ربازان له بۆرما هاوڵاتیـیانی شـاری ڕانگوونی سه‌ره‌كیـیان ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌كانی ناڕه‌زایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كردبوو
ده‌یاندۆزنه‌وه و ده‌ستـگیریان ده‌كه‌ن.
هاوكات هێزه‌كانی ئاسایشی له بۆرما ڕۆژی چوارشه‌ممه درێژه‌یان به سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی توندی خۆیان به‌سه‌ر جاده و بانه‌كانی شاری ڕانگووندا دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركوتكردنی توند ئامێزی حكومه‌تی بۆرمای له دژی خۆپـیشـاندانی ئاشـتیـیانه‌ی مه‌حكوم كرد.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی هه‌نووكه له بۆرما گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلی له‌شـكری به‌رده‌وام به جاده‌كانی ڕانگووندا ده‌خولێنه‌وه و پاسه‌وانی ده‌كه‌ن.
هاوكات دیبلۆماتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن هاوڵاتیـیانی بۆرمی ترسـاون و نایه‌نه سه‌ر جاده‌كان، هه‌روه‌ها دیبلۆماتان ده‌شـڵێن پـێمان گوتراوه ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرمی به شـه‌وان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و خه‌ڵـكان ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئیزگه‌ی ڕادیۆی ئوسـترالیا ڕێـكـخه‌ری كاروباری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له بۆرما هه‌واڵی ده‌سـتگیركردنی شه‌وانه‌ی هاوڵاتیـیانی پـشـتڕاست كرد، هه‌روه‌ها گوتیشی چه‌ند كارمه‌ندێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێو ده‌سـتگیركراوه‌كاندان.