بیست و نۆ زیندانكراوی فه‌له‌ستینی گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌رتی غه‌ززه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه وه‌ك نیاز چاكی بۆ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئازاكران.
ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ر كه گیراوه‌كان له ده‌روازه‌ی سـنووری ئه‌رێزی نێوان ئیسرائیل و كه‌رتی غه‌ززه‌دا په‌ڕینه‌وه، كۆمه‌ڵه خه‌ڵـكێـكی مه‌زن به‌ره‌و پـیریان چوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی دوور خسـتنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه ته‌قه‌یان كردووه و له ئاكامدا 2 كه‌س برینداربوون كه یه‌كێـكیان وێنه‌گرێـكی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌ر بووه. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كان له سه‌ره‌تادا ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كردووه كه هه‌ر ده‌هاتنه پـێشێ و پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌وه‌سـتاون ته‌قه‌یان به قاچیاندا كردووه.
زۆربه‌ی ئازادكراوه‌كان ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح بوون، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه له مانگی شه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا نه‌ماوه و ڕكابه‌ره‌كه‌ی حه‌ماس كۆنتڕۆڵی ده‌كات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ئیسرائیل 57 زیندانكراوی فه‌له‌سـتینی خه‌ڵكی كه‌ناری ڕۆژئاوای ئازادكرد.
ئه‌م ئازادكردنی زیندانیـیانه پـێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دێت كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له نێوان به‌ڕێز عه‌باس و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت له ئۆرشه‌لیم سـازبكرێت.