ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ " Amnesty International " وێنه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ئه‌و مه‌ترسی‌یانه ده‌كێشێت كه ڕووبه‌ڕووی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان له عێراق ده‌بێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت پیاوێكی ئاسنگه‌ری ته‌مه‌ن 55 ساڵ چۆته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نان بخوات و دواتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له دوای دوو ڕۆژ، ته‌رمه‌كه‌ی له مردووخانه‌یه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه و نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه بووه.
هه‌روه‌ها بازرگانێك له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه ڕفێندراوه و له پاشدا ته‌قه‌ی لێكراوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامێكدا به‌جێ هێڵراوه.
له ڕووداوێكی تری هاوشێوه‌دا، شۆفێرێكی تاكسی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه ڕفێندراوه و دوو ڕۆژ پاشتر، ڕفێنه‌رانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنی مۆبایه‌لی شۆفێره‌كه خۆیه‌وه به خێزانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه بچن ته‌رمه‌كه‌ی له مردووخانه‌یه‌ك وه‌ربگرنه‌وه.
ژماره‌ی قوربانی‌یه فه‌له‌ستینی‌یه‌كان كه له نێوه‌ندی پێكدادانه نه‌ژادی و ئاینی‌یه‌كانی عێراق‌دا كه‌وتونه‌ته‌وه، شاراوه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوربانی‌یه عێراقی‌یه‌كان‌دا به‌راوورد بكرێت. لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ به‌ڕێز سه‌عید بومه‌دوحه ده‌ڵێت زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ڕه‌وشی ناهه‌مواری فه‌له‌ستینی‌یه‌كان ڕاپۆرت نه‌كراون.
جێی باسه، ژماره‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینی‌یانه‌ی ئێستا له عێراق‌دا ده‌ژین به كه‌متر له 15 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن. ڕێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ بانگه‌شه‌ی حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانی فره نه‌ته‌وه‌ی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كاری زیاتر بۆ پاراستنی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان بكه‌ن و داوا له ووڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌كه‌ن، جێگه‌یان بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیش ده‌كه‌ن، یارمه‌تی نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان بده‌ن.