ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراق وه‌ها نیشـان ده‌دات مردنی هاوڵاتیـیانی سڤیل له‌سه‌ر
ئه‌نجامی توندوتیژیـیه‌كاندا له عێراق له مانگی نۆ به‌رامبه‌ر به مانگی پـێشـتر به نیوه هاتۆته خواره‌وه.
ئاماره‌كه كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه وه‌ها نیشـان ده‌دات به‌لایه‌نی كه‌م 840 كه‌س له مانگی نۆدا كوژراون به‌رامبه‌ر به فره‌تر له 1770 كه‌س له مانگی هه‌شت.
مردنه‌كانی له‌شكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له مانگی نۆ له خوارتریندا بووه له ماوه‌ی سـاڵه‌كه به فره‌تر له 60 مردوو. ئه‌دمیڕاڵ مارك فۆكس ده‌مڕاستی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه خواره‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان گه‌ڕاندۆته‌وه هۆی به‌رزبوونی پله‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق، به‌ڵام گوتوویه پله‌ی توندوتیژی هێشـتا زۆر به‌رزه.