سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دابه‌شـكردنی عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا، هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح
گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ میثال ئه‌لئالوسی سه‌رۆكی پارتی گردبوونه‌وه‌ی گه‌لی عێراق سـازكردووه و پاشان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
میثال ئه‌لئالوسی ده‌ڵێت عێراقیـیه‌كان ئێسـتا بۆ عێراقێـكی نوێ و دیموكرات تێـده‌كۆشن، وه نه‌ك بۆ دابه‌شـكردنی، پاشـان له به‌شـێـكی دیكه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت ئێمه ڕێز له مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌گرین و مافه‌كانیشی مافی ڕه‌وان له‌نێو ده‌سـتوری عێراقدا، وه كورده‌كان له عێراقدا شـایسته‌ی زیاترن و به‌ره‌و كۆنفیدراڵی بچن و خۆشـحاڵین به‌وه‌ی له عێراقدا بتوانرێت ده‌وڵه‌تێـكی مۆدێرنی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا و سویسرا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی تری پـێشـكه‌وتوو دابمه‌زرێت، نه‌ك وڵاتێـك له‌سه‌ر بنچینه‌ی فیدراڵی شیعه یان فیدراڵی سوننه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.