پـۆلیسی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی بۆ سه‌ر ئۆتۆبوسێـكی له‌شـكری ئه‌فغانی له كابوڵی پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌س كوژراون و 21 كه‌سی
دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵـێن هێرشـبه‌ره‌كه جلوبه‌رگی سه‌ربازی له به‌ردا بووه و به ته‌واوه‌تی ئه‌و ئۆتۆبوسه‌ی تێـكشـاكاندووه كه خه‌ریكی گواسـتنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی له‌شـكری بووبوو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و هێرشه‌دا ڕاگه‌یاند كه ئه‌ندامانی له‌شكری ئه‌فغانی و هاوڵاتیـیانی سڤیلی تیایدا كوژران.
حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان به توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شێرف له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
خۆكوژێـكی سه‌ر به تاڵیبان خۆی له ئۆتۆبوسێـكی له‌شكریدا له كابوڵ ده‌ته‌قێنێته‌وه
- Daniel Schearf