نوێنه‌رێـكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتووه‌ته بۆرما بۆ ئه‌وه‌ی داوا له حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بكات كۆتایی به توندوتیژی بهێنێت بۆ سه‌ركوتكردنی
خۆپـیشـانده‌رانی دیموكراسیخواز.
ڕۆژی شه‌ممه ئیبراهیم گه‌مبه‌ری گه‌یشته ڕانگوون و پاشـان به‌ره‌و ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌كه، نایپـیداو، به‌ڕێـكه‌وت به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌شـكری.
شـایانی باسه بان كی موونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به په‌له به‌ڕێز گه‌مبه‌ری بۆ بۆرما ناردووه تاكو ناوبژی له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و ژه‌نه‌ڕاڵانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته بكات.
هێزه‌كانی له‌شـكر و پـۆلیس ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وامن له گرتنه به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له ڕانگوونی پایته‌خت، وه بڵاوه‌یان به خڕبوونه‌وه كه‌م و په‌رش و بڵاوه‌كان كردووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایش په‌لاماری یه‌ك له خۆپـیشـاندانه‌كانیان داوه و به لێـدان كه‌وتونه‌ته سه‌ریان و 5 كه‌سیشـیان لێ ده‌سـتگیركردوون.
هه‌روه‌ها به‌پـێی هه‌ندێ سه‌رچاوه كۆمه‌ڵـێـك له كه‌سـانی ئاینی بودی پـێشـڕه‌وی خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی‌یان له شـاری پاكۆكوو كردووه.
هێزه‌كانی له‌شـكر ئابڵۆقه و په‌لاماری په‌رسـتگا بودیـیه‌كانیان له ڕانگوون و مه‌ندالای داوه و ئه‌و كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیانه‌یان ده‌سـتگیركردووه كه تاوانبار كراون به‌وه‌ی هانی خۆپـیشـاندان ده‌ده‌ن.