پـۆلیسی عێراقی و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن له میانه‌ی كرده‌یه‌كی له‌شـكری هێزه‌كانی ئه‌مریكایی بۆ سه‌ر خانوو به‌ره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كێـكی زۆرینه سوننه‌نشێن له باشوری
به‌غدای پایته‌خت 10 هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی كوژراون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
هاوكات به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن دوابه‌دوای هێرشـێـكی هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانی ئه‌مریكایی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشین ژماره‌یه‌كی نه‌زانراو ده‌ستگیركرا.
تا ئێسـتا هیچ تێـبیـنی‌یه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌جێ له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن له‌شـكری ئه‌مریكایـی‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یندراوه.
هه‌ر له عێراق و له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌ڵـێت پـێشـنیازی ئه‌نجومه‌نی سیناتۆرانی ئه‌مریكایی ئه‌وه‌ی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ده‌كات زیان به‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی هه‌واڵی كوژرانی ڕابه‌رێـكی باڵای تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكریدا ڕاگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری له‌شـكری ئه‌مریكایی پایه به‌رز جۆزێف ئه‌نده‌رسن گوتی ئه‌بو ئوسامه ئه‌تونسی ڕابه‌ری تۆڕی ناوبراو كوژراوه، گوتیشی ڕه‌نگه بـبوایه‌ته جێـگره‌وه‌ی ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری ڕابه‌ری هه‌نووكه‌ی ئه‌لقاعیده له عێراق.