توركیا و عێراق ڕێـكـكه‌وتنێـكی دژ تێرۆریزمیان مۆركردووه به ئامانجی شه‌ڕ له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد كه له بنكه‌كانیان له باكوری عێراقه‌وه ده‌سـتیان له هێرشان له‌ناو
توركیا داوه.
به‌ڵام هه‌ردوولایان نه‌یانتوانی له‌سه‌ر به‌ندێـك ڕێـكبكه‌ون كه ڕێـگه به توركیا بدات هێزه‌كانی له سـنووری عێراق ده‌ربازبـبن بۆ ڕاوه‌دوونانی سه‌رهه‌ڵـداوان.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌شـیر ئه‌تالای و هاوتا عێراقیـیه‌كه‌ی جواد ئه‌لبۆلانی له ڕێوڕه‌سـمێـكی ڕاسـته‌وخۆ كه له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بڵاوده‌كرایه‌وه ڕێـكـكه‌وتنه‌كه‌یان مۆركرد.
دواتر وه‌زیری ناوخۆی توركیا گوتی هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وتووێـژه‌كانیان به ئامانجی پـته‌وكردنی هاوكاری له ناوچه سـنووریـیه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه ڕێـگه به هێزه‌كانی توركیا بدات سـنووری عێراق بـبه‌زێنن بۆ ڕاوه‌دوونانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، په‌كه‌كه، له بنكه‌كانیان له باكوری عێراقه‌وه هێرشـیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی توركیا زیادكردووه.