هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرما جارێـكی دیكه له ڕانگوونی پایته‌خت به ته‌قه‌كردن بڵاوه‌یان به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری دژ به حكومه‌ت كرد.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن ڕۆژی هه‌ینی هه‌ندێـك له خۆپـیشـانده‌ران له نزیك په‌رسـتگای سول خڕبووبوونه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌قێـكی سه‌رهه‌ڵـدانی خۆپـیشـاندانه‌كان داده‌نرێت. یه‌ك له خۆپـیشـانده‌ره‌كان به ته‌له‌فون به ده‌نگی ئه‌مریكای گوتووه كه‌وا پـۆلیس و سه‌ربازه‌كان به گولله و تـێـڵا كه‌وتوونه‌ته گیانی جه‌ماوه‌ره‌كه، وه هه‌تا ئێسـتا هیچ ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش، حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما گوتی هێزه ئاسایشیـیه‌كانی 9 كه‌سـیان كوشـتووه و 11 ی دیكه‌شـیان برینداركردووه له‌و ده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـكردنی ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری دیموكراسـیـخوازیان دابوو.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانێـكی ژاپـۆنیش له نێو كوژراوه‌كاندایه، وه هه‌واڵـێـكی پـشـتڕاست نه‌كراویش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌وا كه‌سـێـكی ئاینی بودایش كوژراوه.
شـایانی باسه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرما په‌لاماری خه‌ڵوه‌تگاكانی بودیـیه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌و كه‌سه ئاینیـیه بودیـیانه ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن كه به هانده‌ری ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ی ئه‌م دوایـیانه تاوانباركراون.
له هه‌وڵێـكی دیكه‌ی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆرما بۆ كپكردنی ده‌نگی خه‌ڵـكی كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته هێـڵه‌كانی په‌یوه‌ندی ئنته‌رنێـتیان بڕیوه.