Accessibility links

وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردسـتان سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌رێ داخستنی سنووركانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌دوێت


پاش ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتێـكی ئێرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ شـاری سلێمانی ده‌سـتگیركرا به‌ تاوانی گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یاخیبووانی عێراقی، ئێران خاڵه‌ ســنووریـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردسـتاندا داخسـت‌ووه‌. ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و وڵاتی ئێران.

بۆ زانینی كاریگه‌ری ئه‌م داخستنی سنووره‌ بۆ سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری هه‌رێمی كوردستان هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان دكتۆر محه‌مه‌د ڕه‌ئوف محه‌مه‌د سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG