ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق ئایه‌توڵـڵا عه‌لی ئه‌لسیسـتانی بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ تاریق ئه‌لهاشمی جێـگری سه‌رۆكی عێراقی سوننی كۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت
به ده‌سـتپـێشـكه‌ریـیه‌ك كه ئامانجه‌كه‌ی یه‌كخسـتنی ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی عێراقه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئایه‌توڵـڵا عه‌لی ئه‌لسیسـتانی و تاریق ئه‌لهاشمی له شـاری نه‌جه‌فی پـیرۆزی شیعه‌كان وتووێژه‌كانیان ئه‌نجام دا.
شــایانی باسه له‌م دوایـیه‌دا تاریق ئه‌لهاشمی پلانێـكی 25 خاڵی (په‌یمانـنامه‌ی نیشتیمانی عێراق) ئاشـكراكرد به ئامانجی باشتركردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشـتبوونه‌وه له نێوان پـێـكهاته سـیاسـیـیه‌كانی عێراق.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی عێراقیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌سی
كوشـتووه و 2 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
له‌شـكری ئه‌مریكاش ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كرده‌وه‌یه‌كدا له پایته‌ختی عێراق تێرۆریسـتێـكیان كوشـتووه و 2 گومانباری دیكه‌شـیان ده‌سـتگیركردووه. بێـجگه له‌مه، له‌شـكر ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌نجامدراون 27 گومانباری تێرۆریست ده‌سـتگیركراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌هۆی چه‌ند هێرشـێـكی یاخیبووان له عێراق زیاتر له 50 كه‌س كوژراون.