گه‌واهیده‌ران له بۆرماوه ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئاسایش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵـكدا كردووه به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پـێـكردنی ئه‌و خۆپـیشـاندانه مه‌زنانه‌ی كه لایه‌نگرانی دیموكراسی
دووباره له ڕانگوون پاش ڕۆژێـك له به‌كارهێنانی توندوتیژی له لایه‌ن له‌شـكره‌وه له دژیان سـازیان كردووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌شـڵێن سه‌ربازانی حكومه‌ت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ره‌و ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له نزیـك په‌رسـتگای سوولێ بۆ داواكردنی ئاشتی و ئازادی خڕبووبوونه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كیۆدۆی ژاپـۆنی ڕایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما دانی ناوه به‌وه‌ی هاوڵاتـیـیه‌كی ژاپـۆنی له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا كوژراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، حكومه‌ت گوتی یه‌ك كه‌س كوژراوه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی له ڕانگوون ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران كردووه. به‌ڵام گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژراون.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرما له هه‌وڵـێـكیاندا بۆ بلاوه‌پـێـكردنی خۆپـیشـانده‌ران په‌لاماری دوو خه‌ڵوه‌تگای بودیـیه‌كانیان له ڕانگوون داوه. هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌م 100 كه‌سـی ئاینی بودیـیان به تاوانی ڕێـكخستنی خۆپـیشـاندان ده‌ستگیركردووه.
شایانی باسه نزیكه‌ی 20 سـاڵ ده‌بێت حكومه‌تی له‌شـكری بۆرما به‌ره‌و ڕووی قه‌یرانی ئه‌وها گه‌وروه نه‌بووه‌ته‌وه.