سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جۆرج بوش ده‌ركه‌وتنی له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كارهێنا بۆ ڕه‌خه‌نگرتن له ژماره‌یه‌ك حكومه‌ت به بۆرماشه‌وه كه داسه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی له دژی ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك بوش گوتی وڵاته یه‌كگرتوه‌كان گه‌مارۆ ئابوریـیه‌كان توندتر ده‌كات و به‌ربه‌ندی ڤیزا فراون ده‌كاته‌وه له دژی ڕێبه‌رانی بۆرمایی و داوای له وڵاتانی تر كرد كه توانای خۆیان دژی ڕژێمی له‌شكری بۆرما به‌كاربهێنن.
ڕێبه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌هاش ڕه‌خنه‌ی له سوریا، كۆریا باكور، زه‌مبابوه‌ی، سودان و ئێران گرت سه‌باره‌ت به پـێشـێـلیـیه‌كانی مافی مرۆڤ. سه‌رۆك بوش گوتی ڕه‌فتاری حكومه‌تی ڕۆبه‌رت مۆگابی سه‌رۆكی زه‌مبابوه‌ی ده‌سـتدرێژیـیه بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی.
شـانده‌ی كوبایی له كاتی كه سه‌رۆك بوش ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك فیدڵ كاسـترۆ گرت چوونه ده‌ره‌وه.
زووتر بان كی موونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ڕێبه‌رانی جیهان كرد پـشتیوانی له گۆڕانكاریـیه‌كانی سه‌رتاپای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن بۆ باشتر به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی، به گوته‌ی خۆی، توندبوونی دژواری و سه‌ختیـیه‌كان.
ڕۆژی سـێشه‌ممه بان كی موون له كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیدا باسی ژماره‌یه‌ك سه‌ختی كرد كه ڕێـكخراوی جیهانی به‌ره‌و ڕووی ده‌بنه‌وه، بگره له كه‌مكردنه‌وی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی كۆكوژی تا ده‌گاته به‌ربه‌ره‌كانیكردنی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و هه‌ژاری و ده‌ستكورتی.