له هه‌رێمی كوردسـتان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 25 ی ئه‌یلول سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ره‌و شـاری نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێـكه‌وت.
پـێش به ڕێـكه‌وتنی تاڵه‌بانی له فڕۆكاخانه كورته پـرێس كۆنفرانسـێـكی سـازكرد بۆ میدیاكان و گوتی من به مه‌به‌ستی به‌شـداریكردن له كۆنگره‌یه‌كی ئاشـته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كه‌م كه له لایه‌ن بـێـڵ كلنتۆنی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا بانگهێشـته‌كه‌م پـێـگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ڕوونی كرده‌وه كه ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره تایبه‌ت ده‌بن به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ری گرنگ له‌وانه هه‌ژاری له جیهاندا و وزه و توندوتیژی و خوێندن.
له وه‌ڵامی پـرسـیارێـكی تایبه‌ت به ده‌سـتگیركردنی مه‌حمودی فه‌رهادی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شـاری سلێمانی له لایه‌ن ئه‌مریكایی‌یه‌كانه‌وه، كه ئه‌و وه‌ك بازرگانێـكی ئێرانی له هه‌رێمی كوردسـتان بوو، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی گوتی ئه‌مریكایی‌یه‌كان خۆیان بڕیارێـكیان هه‌یه كه هه‌رچ كه‌سـێـك ئه‌ندامی سوپای قودس بوو له‌و دیوه‌وه هاته نێو خاكی عێراقه‌وه ده‌سـتگیر ده‌كرێت. به‌ڵام ده‌سـتگیركردنه‌كه نایاسایی بوو چونكه مه‌له‌فی ئه‌منی ته‌سلیم به هه‌رێمی كوردسـتان كراوه و هه‌موو كارێـكی ئه‌منی له ئه‌سـتۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
له درێژه‌ی بابه‌تی ده‌ستگیركردنی مه‌حمودی فه‌رهادی تاڵه‌بانی گوتی ده‌سـتگیركردنی ئه‌و كه‌سه به هه‌ر تۆمه‌تێـك بێت نابێت بـبێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زیانی ئابوری و بازرگانی به هه‌رێمی كوردسـتان و باروبژێوی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ینێت.
جێی ئاماژه پـێـدانه كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م مه‌رز و خاڵه سـنووریـیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به ڕووی هاتوجۆ و بازرگانی داخران، كه تا ئازادكردنی ئاغای فه‌رهادی وه‌ك داواكاری ئێرانیـیه‌كان ناكرێنه‌وه.
شـایانی باسه له‌و گه‌شـته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیدا بۆ ئه‌مریكا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێـگری سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردسـتانی عێراق یاوه‌ری ده‌كات.