له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرك سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود
عه‌باس كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی كۆنگره‌یه‌ك كه ئه‌مریكا بۆ پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌نیازه سـازی بكات.
به‌ڕێز بوش و به‌ڕێز عه‌باس پاش كۆبوونه‌وه‌كه پـێـكه‌وه جارێـكی دیكه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر شیانی بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی. به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌مریكا هاریكارێـكی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌و خواسته ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕێبهرایهتیـیهكی وه‌هایان هه‌بێت له پـێناویدا كار بكات.
به‌ڕێز عه‌باسیش گوتی هیواداره ئه‌و كۆنفرانسه ئاشتیـیهی كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی 11 دا ئه‌نجام بدرێت، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات كه ده‌بێته مایه‌ی مشـتومڕی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر دوا ئه‌نجامی فه‌له‌ستین و ئاشتی له ناوچه‌كه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به‌نیازه سوریا و ئه‌ندامانی دیكه له كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و كۆنگره‌ی ئاشـتیـیه بانگهێشت بكات.
بڕیاره ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتارێـك پـێشـكه‌ش بكات.