سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌ستـانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له نیویۆرك، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح
گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری سـازكردووه.
سه‌ره‌تا هۆشـیار زێباری باس له ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات و تا چه‌ند ئه‌و ڕێـكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه ده‌توانێت سـنوور بۆ ده‌سـتـتێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌كاروباری وڵاته‌كه‌یدا دابنێت.
پاشـان باس له به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و كێشه‌یه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس كرا و پـرسـیاریشی سه‌باره‌ت كرا و وه‌ڵامیش درایه‌وه له لایه‌ن شـاند‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه، كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی دستوریـیه و مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی 140 ده‌بێت به‌پـێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێت و هیچ پاشه‌كشه نیـیه له جێبه‌جێـكردنی ئه‌و مادده‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.