سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادایه و بڕیار وایه ڕۆژی دووشه‌ممه له دوو شوێن به‌رنامه‌ی هه‌بێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیار وایه له نیویۆركه‌وه له ڕێـگای ڤیدیۆ كۆنفرانس گوتارێـك پـێشـكه‌شی ڕۆژنامه‌نووسان له واشـنتۆن بكات، هه‌روه‌ها پـێشـكه‌شـكرنی گوتارێـك له دانیشـگای كۆڵۆمبیا.
ئه‌و له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشـتۆته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ردانێـك كه بڕیار وایه له ڕۆژی سێشه‌ممه گوتارێـك پـێـشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌دان، ڕامیارزانه‌كانی نیویۆرك، میدیاكان و هه‌روه‌ها گروپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و جووه‌كان هه‌موو دژ به سه‌ردانه‌كه‌ی‌بوونه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ده‌ڵێت ئێران پـشـتیوانی له یاخیبووه شیعه‌كان له عێراق ده‌كات و تاران نیازی هه‌یه چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌سـتبهێنێت، تاوانێـك كه ئێران نكۆڵی لێده‌كات.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌روه‌ها داوای له‌ناوبردنی ئیسرائیلی كردووه و نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی هۆلۆكۆست.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵـێن دانیشـگای كۆڵۆمبیا نابێت سه‌كۆیه‌ك به ڕێبه‌ری ئێرانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی قسه بكات. به‌ڵام سه‌رۆكی دانیشـگاكه ده‌ڵێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رامبه‌ر به بۆچوونه‌كانی به‌رامبه‌ری ڕاده‌وه‌سرێن و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، وه سه‌باره‌ت به به‌رگریـكردن له پـێشـكه‌شـكردنی گوتاره‌كه‌ی گوتوویه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی بیروڕاده‌ربڕین و ئازادی ئه‌كادیمیـیه.