مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران له ڕێدایه به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی وه‌ك ده‌ڵێت ڕابه‌كردنی ڕوانینی ئێران له‌سه‌ر چۆنێتی
چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی جیهان.
وابڕیاره ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه سه‌رۆكی ئێران بگاته نیویۆرك به سه‌ردانێـك كه سبه‌ی دووشه‌ممه له زانكۆی كۆڵۆمبیا گوتارێـك پـێـشـكه‌ش ده‌كات. واشدانراوه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سه‌رۆكی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گوتاری خۆی پـێشـكه‌ش بكات.
له‌م دوو سـاڵه‌ی ڕابردووش‌دا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی ئه‌مریكای كردووه بۆ گوتاردان له كۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
به‌ر له كه‌وتنه ڕێ به‌ره‌و ئه‌مریكا سه‌رۆكی ئێران به په‌یامنێرانی گوتووه چاوی له ڕێـیه تا ڕوانینی ئێران له‌سه‌ر كێشه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مریكایـیه‌كان بخاته ڕوو، وه گوتوشیـیه‌تی ئه‌و بواره له ئه‌مریكایـیه‌كان گیراوه تا ڕاوبۆچوونی جیاواز بـبیستن.