بان كی موون سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت وا چاوه‌ڕوان ده‌كات ژماره‌ی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق زیاد بكرێت هه‌ر كه دامه‌زراوه‌كان
ئاماده‌بن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بان كی موون له نیویۆرك هاوكات بووه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر عێراق، وه گوتوشیـیه‌تی تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی زیاتركردنی كارمه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات له شـاره‌كانی به‌غدا و هه‌ولێریش. سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوشـیـیه‌تی تاوتوێی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ڕێـكخراوه‌كه‌ی له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش ئۆفیسی هه‌بێت. به‌ڵام له هیچ یه‌كێـك له‌و باسـكردنانه‌یدا واده‌یه‌كی بۆ دیار نه‌كرد.
نوێنه‌رانی 20 وڵات به‌شـداریـیان له‌و كۆنفرانسـه‌ی عێراقدا كردووه له‌وانه زۆر له وڵاتانی دراوسێی عێراق، وه‌ك ئێران وكووه‌یت و سوریاش. له‌م كۆنفرانسـه‌دا، كه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق گوتویه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی ئاسایشی پـێویست بۆ ئه‌و فراوانكردنی ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا.