وه‌زیری پـێشـووی كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژاپـۆن یاسوو فووكوودا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی ژاپـۆن پاش ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی، پارتی لیبراڵی
دیموكراتی فه‌رمانڕه‌وا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌ویان وه‌ك ڕێبه‌ری نوێ ده‌سـتنیشـانكرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پارتی لیبراڵی دیموكرات هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سـازكرد و تیایدا یاسوو فووكوودا له كۆی 527 ده‌نگ 330 ده‌نگیانی به‌ده‌ستهێنا، وه ڕكابه‌ره‌كه‌ی وه‌زیری پـێـشووی ده‌ره‌وه تارۆ ئاسۆی كۆنه‌پارێز 197 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا.
یاسوو فووكوودا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت پارتی ده‌سه‌ڵات بـبوژێنێته‌وه و بڕوا و متمانه‌ی گه‌له‌كه‌ی پـێی بگه‌ڕێنێته‌وه.
شـایانی باسه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی ژاپـۆندا پارتی دیموكراتی لیبراڵ كۆنتڕۆڵكردنی په‌رله‌مانی سه‌رووی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بـێزاری خه‌ڵـك بوو به‌رامبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیر شـینزۆ ئابێ و گه‌نده‌ڵـیـیه‌كانی ناو حكومه‌ت بوو.
به‌ڕێز شـینزۆ ئابێ له 12 ی مانگی نۆدا بڕیاری كشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسته‌كه‌ی دا، پاش كه‌متر له سـاڵـێـك له‌وه‌ی ئه‌و پـۆسته‌ی گرتبووه ده‌ست.
ڕێبه‌ری پارتی دیموكراتی لیبراڵ یاسوو فووكوودا ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیری نوێی ژاپـۆن، چونكه پارته‌كه‌ی زۆرینه‌یه له ئه‌نجومه‌نی خوارووی په‌رله‌مان.