سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت به سـزاكان ناتوانرێت ڕێـگه له به‌ره‌و پـێشـچوونی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كی وڵاته‌كه‌ی بگیرێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌وانه‌ی وا بڕوا ده‌كه‌ن كه به جه‌نگی ده‌روونی و سـزاكان له‌وانه‌یه ڕێ له به‌ره‌و پـێشـچوونی ئێران بگیرێت، ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوون. هه‌روه‌ها داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كرد.
سه‌رۆكی ئێران ڕۆژی شه‌ممه له نمایشێـكی سه‌ربازیدا قسه‌ی كرد كه به بۆنه‌ی سـاڵیادی ده‌ستپـێـكردنی شه‌ڕی سـاڵانی 1980 تا 1988 ی نێوان ئێران و عێراق سـازكرابوو. له‌و نمایشه‌دا به‌شه‌كانی له‌شـكری ئێران به‌شـداریان تیادا كرد و كه‌لوپه‌ل و چه‌كی جۆراوجۆریان پـێ بوو ، له‌وانه موشه‌كێـك كه ئێران ده‌ڵێت مه‌وداكه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌زار كیلۆمه‌تره.
هه‌ندێـك له ماشێنه‌كانیش دروشمی دژ به ئه‌مریكایان پـێوه كرابوو.
شـایانی باسه ئه‌م قسانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پاش ڕۆژێـك هات له‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رزی دیبلۆماتانی كرد به مه‌به‌ستی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی كۆمه‌ڵه سـزای سێهه‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران به‌هۆی پـشتگوێخسـتنی بڕیاره‌كانی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌مه‌ڕ ڕاگرتنی چالاكیـیه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كانی.