له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ سه‌ر گروپی ئه‌لقاعیده له عێراق له دۆڵی ڕوباری دیجله 8 تێرۆریسـتیان كوشتووه و 25
تێرۆریستی گومانباریشیان ده‌ستگیركردووه.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا هاتووه كه‌وا هه‌ڵمه‌ته‌كان هه‌ردوو ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ئه‌نجامدراوه.
له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ڵمه‌تێـكیاندا كه له شـاری موسڵی باكوری عێراق ئه‌نجامیانداوه، كه‌سـێـكیان ده‌سـتگیركردووه كه گومان ده‌كرێت ئه‌ندامێـكی گه‌وره‌ی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لقاعیده له عێراق بێت. له هه‌ڵمه‌تێـكی دیكه‌شـدا كه‌سـێـك ده‌ستگیركراوه كه بڕوا ده‌كرێت به‌رپـرسـبێت له‌و هێرشـانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچكه‌ی به‌له‌د ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌شـكر ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی كه به‌هۆی ڕووداویـك په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه نه‌بووبوو برینداربووبوو گیانی له‌ده‌ستداوه.
له هه‌واڵێـكی تردا، گروپـێـكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق، كه ناوی له‌خۆی ناوه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق، ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا وا نیشـان ده‌دات كه‌وا 5 سه‌ربازی عێراقی كه به‌دیلی گرتبوونی گولله‌بارانیان ده‌كه‌ن.
ڕاستی و دروستی ڤیدیۆكه پـشـتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناوچه‌ی موسڵ په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.