باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به شـێوه‌یه‌كی سـنووردار ده‌ستی به گه‌شتی زه‌مینی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی ئاسایش تۆكمه‌ی به‌غدا كردووه و
پاسه‌وانانی كۆمپانیای ئه‌مریكایی به‌رپـرس له پاراسـتنی ئاسایشی پاسه‌وانی گه‌شته‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی به‌شـداریـیان له شه‌ڕ و پـێـكدادانه كوشـنده‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌غدا كردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـكی باڵیۆزخانه‌كه ده‌ڵێت بڕیاری ده‌ستكردنه‌وه به گه‌شتی زه‌مینی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به یاوه‌ری پاسه‌وانانی كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكای دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا بڕیاری لێ درا.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه تیایدا یازده هاوڵاتی عێراقی كوژران كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیای پاسه‌وانیكردنی ئه‌مریكایـی‌یان ڕاگرت.
هاوكات كۆمپانیا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كاردانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی له‌و ده‌مه‌ی كاروانه‌كه‌یان هێرشی كرابووه سه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو و یاسایی بووه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێت له‌میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری له به‌غدای پایته‌خت و باكور و ناوه‌ڕاستی عێراق هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌ندامێـكی تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراقیان كوشتووه و هه‌روه‌ها 8 گومانباریشـیان ده‌سـتگیركردووه.