ئاژانسی ئاواره و په‌نابه‌ران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی كه داوای په‌نابه‌رێتی له ووڵاتانی پیشه‌سازی و خۆرئاواییه‌كاندا ده‌كه‌ن له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ‌دا دووجا بووه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوودا به‌راوورد بكرێت.
ئاژانسه‌كه له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆژی هه‌ینی‌دا گوتی له نێوان مانگی یه‌ك و شه‌شی ڕابروودا، نزیكه‌ی 20 هه‌زار عێراقی داوای مافی په‌نابه‌رێتی‌یان له 36 ووڵاتی پیشه‌سازی جودادا كردووه.
نیوه‌ی په‌نابه‌ران داوای په‌نابه‌رێتیان له سوید كردووه و به دوایدا یۆنان و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی داواكارانی په‌نابه‌رانی عێراقی زیاد ببێت ئه‌وا تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ژماره‌یان ده‌گاته 50 هه‌زار كه‌س.
ئاژانسی ئاواره و په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتوشیه‌تی نزیكه‌ی دوو ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار عێراقی له‌به‌ر مه‌ترسی توندوتیژی ووڵاتی خۆیان جێهێشتووه و زۆربه‌یان به‌ره‌و ووڵاتانی دراوسێ ڕایان كردووه به تایبه‌تی سوریا و ئوردون كه ئه‌مانه‌ش له نێو گروپی ووڵاتانی پیشه‌سازی‌دا نین.