سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌بێت كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامبێت له فشـاره‌كانی بۆ سه‌ر
ئێران تا واز له‌و به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌ی خۆی ده‌هێنێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی گوتی ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ئێران به ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام گوتیشی په‌یام بۆ ئێران ئه‌وه‌یه كه جیهان ڕێـگه به تاران نادات شـاره‌زایی له چۆنێتی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیدا به‌ده‌ستبهێنێت. گوتیشتی پـێویسته به گرنگی ئه‌و هه‌ڕه‌شـانه‌ی ئێران وه‌ربگیرێت، له‌وانه ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی هێز له‌دژی ئیسرائیل ده‌یده‌ن.
شـایانی باسه وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئێران له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بۆ كاری خزمه‌تگوزاری هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. تارانیش ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێهه‌م كۆمه‌ڵه سزای خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.