وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له شاری ڕامه‌ڵـڵا له
كه‌ناری ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه بڕیاره ئه‌مریكا له مانگی یازده‌دا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سـازی بكات.
پاش كۆبوونه‌وه‌كان خانم ڕایس گوتی ده‌بێت له كۆنفرانسی داهاتووی تایبه‌ت به ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باس له كێشه بنه‌ڕه‌تیـیه‌كان بكرێت و هه‌روه‌ها پـرسی پـێـگهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی به‌ره‌و پـێشه‌وه بـبرێت. گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش چالاكانه كار ده‌كات بۆ زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆنفرانسه.
به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باسیش له‌میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ خانم ڕایس گوتی پـێویسته ئه‌و كۆنفرانسه پـێشـنیاركراوه دانوسـتاندنی ڕاسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا لێ بكه‌وێته‌وه له پـێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌ستینی.
شـایانی باسه تا ئێسـتا واشـنتۆن شوێن و ژووانی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كردووه، هه‌روه‌ها نه‌یگوتووه كه‌وا كێ و گێ بانگهێشـت ده‌كرێن.