پاكسـتان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له 6 ی مانگی ده‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ڕووبه‌ڕووی سكاڵای قانونی بووه‌ته‌وه له دادگای
باڵای وڵات له‌سه‌ر خواسته مشـتومڕ له‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ كرتنه ده‌ستی دوو پـۆستی گرنگی وڵاته‌كه‌ی كه ئه‌ویش سه‌رۆكی وڵات و فه‌رمانده‌ی له‌شـكره.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه لـێـپـرسـراوانی ئۆفیسی ڕێـكخستنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پاكسـتان ژووانی ده‌نگدانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، وه گوتیشـیان پـێویسته داواكانی خۆ كاندیدكردن له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا پـێشـكه‌ش بكرێت (واته دوا مۆڵه‌ت 27 ی مانگی نۆ ده‌بێت).
ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف، كه له سـاڵی 1999 وه ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سـه‌ڵاتدا گرتووه، به مسۆگه‌ری ده‌یه‌وێت هه‌ڵببژێردرێته‌وه. پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له قسه‌كانی گوتی به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف به‌نیازه وه‌ك سه‌رۆكی له‌شـكر ده‌ست له‌كار بكشـێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ك سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سیاسه‌تمه‌دارانی به‌رهه‌ڵسـته‌كاریش ده‌یانه‌وێت ڕێـگه له‌و پلانه‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف بگرن، وه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه به‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌رده‌چن ئه‌گه‌ربێت و ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف بخوازێت به جلوبه‌رگی سه‌ربازیـیه‌وه هه‌ڵـببژێردرێته‌وه.
شـایانی باسه به‌پـێی ده‌سـتوری پاكسـتان سه‌رۆكی وڵات له ڕێـگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی و خۆجێی‌یه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه و نه‌ك به هه‌ڵـبژاردنێـكی ڕاسته‌وخۆی گشتی.
لایه‌نگرانی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف ده‌ڵێن ئه‌وان له ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئێسـتادا به‌شی ئه‌وه ده‌نگیان هه‌یه تا هه‌ڵیببژێرنه‌وه.