ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، 13ی مانگی نۆ، سه‌رۆك بوش گوتارێـكی پـێشـكه‌ش به گه‌لی ئه‌مریكا كرد و تیایدا قایل بوونی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ پـێشـنیازه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌یڤد په‌تریـیه‌س له‌مه‌ڕ كشـانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق. شـاره‌زایان ده‌ڵێن به به‌راورد به گوتاره‌كانی پـێشوو ئه‌مه گوتارێـكی جیاواز و نوێی سه‌رۆك بوش بووه.
سه‌رۆك بوش له‌و بڕوایه‌دایه له‌شـكری ئه‌مریكا به‌ره‌و پـێشـچوونی به‌ده‌ستهێناوه، وه ده‌بێت حكومه‌تی عێراقیش هه‌نگاو بۆ ڕێـكـكه‌وتنی نیشـتمانی و سیاسی بنێت.
عێراق و ڕه‌وشی عێراقیـیه‌كان بابه‌تی گه‌رمی ناو هۆڵی كۆنگرێس و كۆشـكی سـپـیـیه، وه شه‌ڕی سـیاسیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامه، وه له عێراقیش و له‌ناو ژوری سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته بێ هیوایی‌یه‌ك له به‌ره‌و پـێشـچوونی پـرۆسه‌ی سـیاسی و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی هه‌یه، وه ڕۆژانه‌ش به ده‌یان عێراقی ده‌كوژرێن.
باشه ده‌سـتكردن به كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق بارودۆخی ئه‌و وڵاته خراپـتر ناكات؟
یان ئه‌و هه‌نگاوی كشـانه‌وه‌ی ژماره سه‌ربازه، ئه‌گه‌رچی كه‌میش بێت، و هه‌روه‌ها دانـنان به سـستی پـرۆسه‌ی سـیاسی، تێرۆریسـتان له عێراق هان ناده‌ن؟ وه به‌هێز تر ناكه‌ن؟
پـۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.