كۆریای باكور نكۆڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌كات كه ده‌ڵێن ڕه‌نگه پـیۆنگ‌یانگ یارمه‌تی سوریا
دابێت له دامه‌زراندنی ده‌زگا ناوه‌كی بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور ڕاپـۆرتی میدیاكانی ئه‌مریكای ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پـیۆنگ‌یانگ به شـێوه‌یه‌كی نهێنی هاریكاری ناوه‌كی سوریای كردبێت.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست هه‌واڵێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتبوو كه‌وا ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا ڕاپـۆرتی پـێـگه‌یشتووه، وه له نێویدا وێنه‌ی مانگی ده‌سـتـكردی تیادا بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه كۆریای باكور هاریكاری سوریای كردبێت له دانانی چه‌ند جۆرێـكی ده‌زگای ناوه‌كی. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت زۆربه‌ی زانیاریـیه‌كان له ئیسرائیله‌وه وه‌رگیراوه.