عێراق ده‌ڵێت پـیاداچوونه‌وه به كاره‌كانی گشت كۆمپانیا ئاسایشـیـیه‌كاندا ده‌كات كه له وڵاته‌كه‌یاندا كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای تێوه‌گلانی پاسه‌وانانی كۆمپانیایه‌كی
ئاسایشی ئه‌مریكایی به شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كی خوێناوی له ڕۆژئاوای به‌غدا.
ده‌مڕاستی حكومه‌تی عێراقی عه‌لی ئه‌لده‌باغ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی عێراقی بڕیاری داوه هه‌موو كۆمپانیا ئاسایشیـیه‌كانی خۆجێی و بیانی كه له وڵاته‌كه‌دا كارده‌كه‌ن به پـێی قانونی عێراقی پـیاداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ردا بكرێت.
عه‌لی ئه‌لده‌باغ گوتیشی كابینه‌ی حكومه‌ت پـشـتیوانی خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ده‌ربڕیوه كه تیایدا مۆڵه‌تی كاركردنی له كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی سه‌ندۆته‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه وه‌ك كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا 8 هاوڵاتی سڤیلی عێراقی كوشتووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكیدا كردووه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی مه‌خابنی خۆی له به‌رامبه‌ر كوژرانی هاوڵاتیـیانی سڤیلی عێراقی له‌و ڕووداوه‌دا، وه به‌ڵێنیشی داوه لێـكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له باره‌یه‌وه بكرێت.