پـولیس عێراقی ده‌ڵێت له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له دوو ناوچه‌ی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕوویانداوه، یه‌كێـكیان له ناوه‌ندی به‌غدا و له نزیـك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌وی دیكه‌شـیان له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاره‌كه بووه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها یاخیبووان گولله هاوه‌نێـكیـشـیان گرتۆته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی لێـیه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی دووشه‌ممه په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی كردووه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی مه‌خابنی خۆی له به‌رامبه‌ر كوژرانی هاوڵاتیـیانی سڤیلی عێراقی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كه‌كردنی پاسه‌وانانی سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئه‌مریكایی له به‌غدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی له كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی سه‌نده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕیۆشوێنی ئاسایشی بۆ زۆر له كاره سڤیلیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دابین ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خانم ڕایس به‌ڵێنی داوه لێـكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه بكرێت كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕوویدا پاش ئه‌وه‌ی كاروانێـكی دیبلۆماسی ئه‌مریكایی و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیان كه‌وتنه به‌ر هێرش له ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ئاكامی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه پاسه‌وانانه 8 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 11 كه‌سی تریش برینداربوون.