سه‌باره‌ت به كشـانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌رد له لیستی هاوپه‌یمانێتی عێراقی یه‌كگرتوو و هه‌روه‌ها ئه‌و ململانه سـیاسـیـیانه‌ی ئێسـتای ناو عێراق، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سامی ئه‌لعه‌سكه‌ری ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق سازداوه و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ئه‌لعه‌سكه‌ری له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین كه كشـانه‌وه‌ی لایه‌نی سهدریـیهكان زۆر ده‌مێـكه و له كشـانه‌وه‌كه‌ی له حكومه‌ته‌وه ده‌ستپـێده‌كات، وه ئه‌م كشـانه‌وه‌ی ئێستای ڕاگه‌یاندنێـكی فهرمیـیانهی ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی پـێشـوویهتی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.